قورئان
ﮍ
ﰹ
ﮍ
ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ٢ ٢
ﭛ ﭜ ٣ ٣ ﭞ ﭟ ﭠ ٤ ٤
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ٥ ٥ ﭧ
ﭨ ﭩ ٦ ٦ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ٧ ٧
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣ مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤
دەڵێی خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەی بەندەكانم! ئەگەر ئێوە پەرستراوێك لەبەر ئەوە دەپەرستن كەزات وسیفاتی ئەو لەكەماڵدا بێت وئەو بەگەورە دەزانن، ئەوا سوپاس وستایشی من بكەن، چونكە بێگومان من زاتی (الله)م، ئەگەر سوپاس وستایشی ئێوەش لەبەر ئەوەیە كەپەستراو پەروەردگارە وخاوەن ناز وبەخششە، ئەوا من پەروەردگاری هەموو جیهانم، ئەگەر لەبەر ئەوە دەیپەرستن كەئومێد وتەماتان بەداهاتوو هەیە، بێگومان من بەخشندە ومیهرەبانم، ئەگەر لەبەر ئەوە دەیپەرستن كەلێی دەترسن، ئەوا من خاوەنی ڕۆژی تۆڵە وسزام. ئالوسى: ١/ ٨٦.
پرسيار: لەسەرەتاى سورەتى فاتيحەدا چوار وەصفى خواى گەورە باسكراون، ئەو چوار وەصفە چۆن ڕێنوێنيت دەكەن بۆ ئەوەى سوپاس وستايشی خودا بكەیت؟
بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ١ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣ مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ ٤ إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥ ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦
لەو ڕووەی كەداواكردنی ڕێنوێنی لەخوای گەورە بۆ ڕێگەی ڕاست یەكێكە لەگەورەترین داواكارییەكان، وگەیشتن بەهیدایەت وڕێنوێنی گەورەترین بەخششە، خوای گەورە جۆری داواكەی پیشانی بەندەكانی داوە وئەوەشی فێر كردوون كەسەرەتا سوپاس وستایشی ئەو بكەن ودوایی فەرمانی پێكردن پێش ئەوەی داوای ڕێنوێنی لێ بكەن ستایشی بكەن، دواتر باسی چۆنیەتی بەندایەتی ویەكخواپەرستی بۆ كردن، چونكە ئەم دووانە هۆكاری گەیشتنن بەو شتەی كەداواكراوە، یانی تەوەسسولكردن بەخودا بەهۆی ناوەكانی وسیفاتەكانی، هەروەها تەوەسسول بەخودا بەهۆی بەندایەتیكردنەوە، پاڕانەوە لەگەڵ ئەم دوو جۆرە تەوەسسولە هەرگیز ڕەت ناكرێتەوە. ابن القيم: ١/ ٣٦.
پرسيار: لەو چەند ئايەتەدا دوو جۆر هۆكار باسكراوە بۆ گيرابوونی نزاكان، باسی ئەو دوو هۆكارە بكە!
إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥
خوای گەورە دوای خواپەرستی باسی داوای یارمەتیكردن (الاستعانە)ی كردووە، هەرچەند داوای یارمەتیكردنیش خۆی جۆرێكە لەخواپەرستی، چونكە مرۆڤ لەهەمووو كاروبارێكدا پێویستی بەوەیە داوای هاوكاری لەخوا بكات، ئەگەر خوای گەورە یارمەتی مرۆڤ نەدات ئەوا مرۆڤ نە دەتوانێت هیچ فەرمانێك جێبەجێ بكات نە خۆی لەهیچ تاوانێك بپارێزێت. سەعدی/ ٣٩.
پرسيار: داواى هاوكارى كردن لەخودا جۆرێكە لەجۆرەكانى خواپەرستى، بۆچى خواى گەورە دواى باسكردنى خواپەرستى باسى داواى هاوكارى ويارمەتيشى كرد؟ خۆ (وەك سەرەتا گوترا) داواى هاوكارى خۆى جۆرێكە لەجۆرەكانى خواپەرستى!
إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥
پەرستش لوتكەی ملكەچییە، نە بەگوێرەی شەرع ونە بەگوێرەی ژیریی ڕەوا نییە هیچ كەسێك جگە لەخوا هیچ كەسێكی تر بپەرستێت، چونكە تەنها خوا شیاوی پەرستنە، هەر ئەو خاوەنی گەورەترین ناز ونیعمەتەكانی وەك ژیان وبوون وهەمووو ناز ونیعمەتەكانی ترە. ئالوسى: ١/ ٨٦.
پرسيار: بۆچى پەرستش تەنها دەبێت بۆ خوا بێت؟
إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ ٥ ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦
خوای گەورە (لە زاری بەندەكانیەوە) لەوشەی (نعبد)دا (نون الاستتباع)ی بەكار هێناوە (واتە: فەرمووی -نعبد- ئێمە تۆ دەپەرستین، نەیفەرموو: (أعبد واتە: من تۆ دەپەرستم) ئەمە نیشاندەری ئەوەیە كەنوێژ ڕەوا كراوە تا بەكۆمەڵ بۆ خوای گەورە بكرێت. بیقاعى: ١/ ١٧.
پرسيار: بۆچى دەستەواژەكانى نعبد، نستعين، بەشێوەى كۆ بەكار هێنراوە نەك تاك؟
ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦
مرۆڤ ئەوەندی ئاتاجی ئەوەیە خوای گەورە یارمەتی بدات وڕزق وڕۆزی پێ ببەخشێت، زۆر لەوە زیاتر ئاتاجی ئەوەیە خوای گەورە ڕێنوێنی بكات، تەنانەت ئەو دوو جۆرە ئاتاجییەی مرۆڤ ئەوەندە جیاوازییان هەیە كەپێكەوە ناپێورێن، چونكە هەركات ڕێنوێنی هەبوو ئەوا لەچینی تەقواكاران دەبێت، ( ومن يتق الله يجعل له مخرجًا * ويرزقه من حيث لا يحتسب). ابن تيميە: ١/ ١١٦.
پرسيار: بۆچى مرۆڤ ئەوەندەى ئاتاجى ڕۆزى ويارمەتييە، زۆر لەوە زياتر ئاتاجى ڕێنوێنيیە؟
ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ ٦
مرۆڤ چەندە لەسەر ئەم پردەی دونیا خۆڕاگر بێت، هێندەی ئەوەش لەپەسڵاندا لەسەر پردەكەی دۆزەخ خۆڕاگرە، لەسەر پردی دونیا چەندێك توانای ڕۆیشتنی هەبێت، لەپەسڵانیش ئەوەندە توانای ڕۆیشتنی بەسەر پردی سەر دۆزەخدا هەیە، مرۆڤی وا هەیە وەك بروسكە بەسەر پردی دۆزەخدا تێدەپەڕێت، هی وا هەیە بەچاوتروكانێك دەچێتە ئەوبەرەوە.. كەواتە: با بەندەكان تەماشای ئەم پردەی ئێرە بكەن وبزانن لەسەر پردی سیرات لەپەسڵان چۆن تێدەپەڕن! چونكە ڕێك وەك یەكن وموویەك جیاواز نین، پاداشت هاووێنەی كار وكردارە (هل تجزون إلا ما كنتم تعملون). ابن القيم: ١/ ٣٥.
پرسيار: پەيوەندى لەنێوان گرتنە بەرى ڕێگاى ڕاست لەدونيادا لەگەڵ پردى سيرات لەپەسڵاندا چییە؟